ئه‌وروپائەفریقائینگلتەرا

دزی لە ڤێلاکەی سەڵاح کراوە

یاریگا
ئەمڕۆ چەند کەسێکی نەناسراو لە شاری قاهیرەی مسڕ هەڵیانکوتایە سەر ڤێلاکەی محەمەد سەڵاح هێرشبەری هەڵبژاردەی ئەم وڵاتە و یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی.

تۆڕی سکای سپۆرتی بەریتانی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چەند کەسێکی نەناسراو لە شاری قاهیرە هەڵیانکوتایە سەر ڤێلاکەی هێرشبەری رێدز و لە ئەنجامدا توانیویانە چەندین کەل و پەلی تایبەت، مێدالیا، ئامێری سەتەلایت و جل و بەرگی وەرزشیان بردووە و دوای ئەم روداوەش پۆلیسی ئەم شارە لە پێناو دەستگیر کردنی ئەو کەسانە دەستیان بە لێکۆلینەوە کردووە.

محەمەد سەڵاح هێرشبەری یانەی لیڤەرپوول خەریکی ئامادەکاریە بۆ یاریی چوار شەممەی داهاتوو بەرامبەر ریال مەدرید لە چامپیۆنزلیگ، بۆیە تاوەکو ئێستا هیچ لێدوانێکی لەمبارەوە نەداوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button