ئینگڵته‌راگرنگترین

جێرارد دەچێتە تورکیا

یاریگا –

ستیڤن جێرارد نزیکە لە وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی یانەیەکی سوپەرلیگی تورکیا.

رۆژنامەی قەرار بڵاویکردووەتەوە، جێرارد سەردانی ئیستانبوڵی کردووە و لەگەڵ دەستەی کارگێڕی ترابزۆن سپۆر کۆبووەتەوە، رەنگە لە چەند رۆژی داهاتوودا، ئەفسانەکەی لیڤەرپوول بڕیاری کۆتایی بدات،.

جێرارد لە 20ی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو لە پۆستی راهێنەرایەتی ئاستۆن ڤیلا دوورخرایەوە، ئەمەش دوای بەسەربردنی کەمتر لە ساڵێک لە ڤیلانز پارک.

راهێنەرەکەی ئاستۆن ڤیلا لە کۆی 40 یاری تەنیا 13 یاری بردەوە، ئەمەش ڤیلای ناچارکرد، گۆڕانکاری لە دەستەی راهێنەراندا بکات.

لە مانگی رابردوودا ناوی بە راهێنەرایەتی کردنی هەڵبژاردەی پۆڵەندا بەسترایەوە، بەڵام لە کۆتاییدا یەکێتیی تۆپی پێی پۆڵەندا گرێبەستی چێسلاف میچنیفیزی هەڵوەشاندەوە و گرێبەستی لەگەڵ فێرناندۆ سانتۆس، راهێنەری پێشووی هەڵبژاردەی پۆرتوگال واژۆ کرد.

رۆژنامەی قەرار روونیکردووەتەوە، هەفتەی رابردوو جێرارد لە ئیستانبوڵ بوو و لەگەڵ ئەرتوگرول دۆغان، سەرۆکی یانەی ترابزۆن سپۆر کۆبووەتەوە.

ترابزۆن سپۆر بێ راهێنەرە، دوای دەست لەکارکێشانەوەی عەبدوڵا ئاڤجی لە سەرەتای ئەم مانگە، دوای دۆڕانی بە یانەی عومرانییە سپۆر.

بابەتی زیاتر

Back to top button