ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بارسێلۆنا چاوی بڕیوەتە ئەستێرەکانی مانچێستەر سیتی

یاریگا –

بارسێلۆنا سوورە لەسەر گواستنەوەی چەند یاریزانێکی مانچێستەر سیتی بۆ قەڵای کامپ نو.

هەرچەندە پێشبینی دەکرێت، بارسێلۆنا بازاڕێکی گواستنەوەی قورسی هەبێت، سەرەڕای هەوڵەکانیان بۆ چارەسەرکردنی کێشە داراییەکان لە چەند مانگی رابردوودا.

رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، زۆر ئەستەمە بارسێلۆنا بتوانێت بێرناردۆ سیلڤا بگوازێتەوە ریزەکانی، چونکە کێشە داراییەکان رێگرتن، بۆیە چاڤی هێرناندێز بیری لە ئیلکای گوندۆگان کردووەتەوە.

گوندۆگان رۆڵێکی باڵا لە سەرکەوتنەکانی مان سیتی گێڕاوە و خاوەنی گۆڵی بردنەوەی نازناوی پرێمەرلیگی وەرزی رابردووە و لە هەمووی گرنگتر بۆ بارسا، هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی بەسەردەچێت.

بارسێلۆنا خەریکە خۆی لە گواستنەوەی سیلڤا دەکشێنێتەوە، چونکە مان سیتی ئامادەنییە بە کەمتر لە 80 ملیۆن پاوەند دەستبەرداری ئەستێرە پۆرتوگالییەکە بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button