ئاسیائه‌وروپاعێراق

سێ یاریزانی کورد بانگهێشتی هەڵبژاردەی عێراق کران

یاریگا
خێسۆس کاساس، راهێنەری ئیسپانی هەڵبژاردەی عێراق لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی بۆ کامپی ئامادەکاری رووسیا بڵاویکردەوە.

هەژمارەی فەرمی فێدراسیۆنی تۆپی پێ عێراق، لیستی ناوی ئەو یاریزانەی بڵاوکردەوە کە لەلایەن راهێنەری ئیسپانی بۆ کامپی ئامادەکاری رووسیا بانگهێشتکراون، لە لیستەکەدا هەرسێ یاریزانی کورد مێرخاس دوسکی و ئاسۆ رۆستەم و ئوسامە رەشید بانگهێشتکراون. ئەمە لە کاتێکدایە پێشتر رێوان ئەمین یاریزانی یانەی دهۆک و شێرکۆ کەریم یاریزانی یانەی هەولێر ناویان لە لیستی هەڵبژاردەکە هەبوو، بەڵام ئەمجارەیان بانگهێشت نەکراون.

هەڵبژاردەی عێراق بڕیارە رۆژی 21ـی ئەم مانگە لە شاری سوچی رووسیا کامپێکی مەشق و راهێنان بکاتەوە، دواتریش لە شاری سان پێتەربورگ لە یارییەکی دۆستانە رووبەڕووی هەڵبژاردەی رووسیا دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button