ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

پلانی بارسێلۆنا بۆ گەڕاندنەوەی لیۆنێل مێسی

یاریگا

راپۆرتە رۆژنامەوانییەکانی ئیسپانیا ئاشكرایانكرد یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بیر لە گەڕاندنەوەی لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی و ئەفسانەی پێشووی یانەكەی دەكاتەوە.

پاریس سان جێرمان لە قۆناخی شانزەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا ماڵئاوایی كرد دوای دۆڕاندنەكەیان بەرامبەر بایرن میونشن.

كەناڵی كواترۆـی ئیسپانی ئاشكرایكرد كە كرانە دەرەوەی پاریس سان جێرمان لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا دەرگای گەڕانەوەی مێسی بۆ بارسێلۆنا كردەوە.

لە راپۆرتەكەدا هاتووە بارسێلۆنا پلانی خۆی بۆ گەڕاندنەوەی ئەفسانەكەی ئاشكرا كرد بەمەرجێك لیۆ ئارەزووی هەبێت بگەڕێتەوە.

گرێبەستەكەی مێسی لەگەڵ پاریس سان جێرمان لە هاوینی ئەمساڵدا بەسەردەچێت و تا ئێستاش گرێبەستەكەی نوێ نەكردووەتەوە.

كەناڵە ئیسپانیەكە ئاشكرایكردووە، مێسی دەتوانێت بگەڕێتەوە بارسێلۆنا ئەگەر ساڵانە موچەی 200 هەزار یۆرۆ وەربگرێت، ئەوەش هەمان ئەو موچەیەیە كە دانی ئەلڤێس لە كۆتا شەش مانگی خۆیدا لەگەڵ یانەكە وەریدەگرت.

ئاماژە بەوەشکراوە، بەمەبەستی قەرەبووکردنەوەی ئەو مووچە خراپەی مێسی، یانە ئیسپانییەکە یارییەکی دۆستانە ئەنجامدەدات بۆ ڕێزلێنان لە ئەفسانە ئەرجەنتینیەكەی، کە لەڕێگەیەوە رەنگە نزیکەی 100 ملیۆن یۆرۆ کۆبکرێتەوە، کە بەتەواوی پارەكە بۆ مێسی دەبێت.

لە كۆتای راپۆرتەكەشدا هاتووە كە خێزانی لیۆ دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ بارسێلۆنا بەڵام لیۆ نیگەرانە و دڵنیا نیە كە قۆناغی دووەمی لەگەڵ بارسێلۆنا سەركەوتوو دەبێت یان بچێتە ئینتەر میامی ئەمریكی.

مێسی لە گواستنەوەكانی هاوینی ساڵی 2021 بارسێلۆنای جێهێشت و بە گواستنەوەیەكی بێ بەرامبەر رووی لە پاریس سان جێرمان کرد، دوای ئەوەی ماوەیەکی زۆری لەگەڵ یانە ئیسپانییەکە بەسەربرد کە زیاتر لە 20 ساڵ بەردەوام بوو، تێیدا چەندین پاڵەوانێتی و دەستکەوتی بەدەستهێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button