عێراقکوردستانگرنگترین

یاریزانانی یانەی هەولێر هەڕەشەی بایکۆت کردن دەکەن

یاریگا –

بەهۆی پێنەدانی شایستە داراییەکان، یاریزانانی یانەی هەولێر هەڕەشەی بایکۆت کردنی خولی نایابی عێراق دەکەن.

یاریگانێت لە چەند سەرچاوەیەک زانیویەتی، یاریزانانی خولی نایابی عێراقی 70 رۆژە مووچەیان وەرنەگرتووە و یاریزانانی خولی کوردستانیش 60 رۆژە مووچەیان پێنەگەیشتووە.

سەرچاوەیەک لە نێو یانەی هەولێر بە یاریگانێتی راگەیاند، وەلید عارەب، سەرۆکی یانەی هەولێر بەڵێنیداوە هەفتەی داهاتوو کێشە داراییەکانیان چارەسەر بکرێن.

یاریگانێت لەگەڵ یاریزانێکی یانەی هەولێر لە خولی نایابی عێراق قسەی کرد و نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، یاریزانەکە دەڵێت

تەواوی یاریزانەکان رێککەوتوون دەست بە مەشقەکان نەکەنەوە، تاوەکو شایستە داراییەکانیان خەرج دەکرێت، چونکە 70 رۆژە مووچەمان وەرنەگرتووە و لەنێو خۆماندا بەڵێنمان بە یەکتر داوە، ئەگەر شایستە داراییەکانمان خەرج نەکرێن، ئەوا ناچینەوە مەشق و یاری داهاتوو بەرامبەر کەربەلا بایکۆت دەکەین.

یاریگانێت زۆر هەوڵیدا لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی قسە بکات، بەڵام کەسیان بەردەست نەبوون.

یانەی هەولێر بە کۆکردنەوەی 19 خاڵ لە پلەی 16ەمی خولی نایابی عێراق دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button