ئاسیا
رۆناڵدۆ دێتە عێراق
یاریگا
تیروپشکی جامی عەرەب ڕاکێشرا و تێیدا ئەگەری ڕووبەڕووبونەوەی قوە جەوییە و نەسڕی سعودی لە ئارادایە.
قوه‌جه‌وییه‌ی عێراقی ڕووبه‌ڕوی شه‌بابی سعودی ده‌بێته‌وه له یارییه‌كانی پاڵاوتندا و براوه‌ی یارییه‌كه ڕووبه‌ڕوی براوه‌ی مه‌ریخی سودانی و تشرینی سوری ده‌بێته‌وه , براوەی ئه‌و یارییه‌ش ده‌چێته كۆمه‌ڵه‌ی نه‌سڕی سعودی و زه‌مالیكی میسڕیەوە.
لە لایەکی دیکەوە یانه‌ی شوڕته له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م دەبێت و ڕووبه‌ڕوی یانه‌كانی ئیتیحادی سعودی و ته‌ڕه‌جی تونسی و یانه‌یه‌كی دیكه دەبێتەوە كه له پاڵاوتندا سه‌ربكه‌وێت. یارییه‌كانیش بۆ شێوازی چوون و هاتن به‌ڕێوه ده‌چێت و یانه‌ی شوڕته یارییه‌كانی له‌سه‌ر یاریگای كه‌ربه‌لای نێودەوڵەتی ئه‌نجام ئه‌دات.