ئه‌وروپائینگلتەرا

محەمەد سەڵاح ریكۆردێكی مێژووی كرد بە ناوی خۆیەوە

یاریگا

محەمەد سەڵاح، ئەستێرەی هەڵبژاردەی میسڕ و یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی ڕیكۆردێكی مێژووی یانەكەی كرد بە ناوی خۆیەوە.

لیڤەرپوول لە یاریگای ئانفێڵدی تایبەت بە خۆی میوانداری مانچێستەر یونایتدی كرد و یاریەكەشی بە ئەنجامێكی گەورە و بە حەوت گۆڵی بێ وەڵام لێ بردەوە، لە میانی یارییەكانی هەفتەی بیست و شەشەمی پرێمەرلیگدا.

سەڵاح توانی گۆڵی چوارەم و شەشەمی یانەكەی تۆمار بكات لە خولەكەكانی 66 و 83.

بە تۆماركردنی ئەو دوو گۆڵە فیرعەونە میسڕیەكە كۆی گۆڵەكانی لەگەڵ لیڤەرپوول بۆ 129 گۆڵ بەرزكردەوە لە پرێمەرلیگ و بەوەش پێش رۆبی فاولەر كەوت كە خاوەنی 128 گۆڵ بوو لە مێژووی خولەكەدا.

هەروەها كاپتنەكەی هەڵبژاردەی میسڕ ریكۆردێكی دیكەی تۆمار كرد و بوو بە یەكەم یاریزانی لیڤەرپوول بتوانێت لە شەش كلاسیكۆی یەك لە دوای یەكی ئینگلتەرا گۆڵ تۆمار بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button