ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

لیڤەرپوول 7-0 مانچێستەر یونایتد| بردنەوەیەکی مێژوویی بۆ رێدز

Yariga App

یاریگا
یانەی لیڤەرپوول لە گەڕی 26ـی پرێمەرلیگ لە یاریگای خۆی پێشوازی لە مانچێستەر یونایتد کرد و بە ئەنجامی 7-0 یارییەکەیان بردەوە.

رێدز دوای بردنەوەکەی گەڕی رابردوو ئەمجارەیان میوانداری شەیتانە سوورەکانی کرد و بە ئەنجامێکی گەورە یارییەکەیان بردەوە. سەرەتا لە خولەکی 43 کودی گاکپۆ گۆڵی یەکەمی بۆ خاوەن یاریگا کرد، نیوەی دووەم لە خولەکی 47 و 75 داروین نونێز دووجار تۆڕی یانەی میوانی هەژاند، محەمەد سەڵاحیش لە خولەکەکانی 66 و 83 دووجار تۆڕی گۆڵی یانەی بەرامبەری هەژاند و رۆبێرتۆ فێرمینهۆ ئەویش لە خولەکی 88 بۆ جاری حەوتەم و کۆتایی توانی تۆڕی گۆڵی مانچێستەر یونایتد بهەژێنێت.

بەم بردنەوەیە لیڤەرپوول کۆی خاڵەکانی لە پلەی پێنجەمی ریزبەندی پرێمەرلیگ گەیاندە 42 خاڵ و مانچێستەر یونایتدیش بە 49 خاڵ لە پلەی سێیەمی ریزبەندی مایەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button