ئیسپانیاگرنگترین

ڤاڵڤێردی باس لە بەشداریکردنی مێسی لە یارییەکەی سبەی دەکات

ڤاڵڤێردی راهێنەری یانەی بارسیۆلۆنا رایگەیاند، ئەگەر مێسی سبەی هەستی بە باشبوونی تەواوی کرد ئەوا لە یارییەکەی بەرامبەر بە بیلباو بەشدار دەبێت.

مێسی دووچاری پێکانێکی سووک بووە و لە کلاسیکۆشدا توانی بەشێکی یارییەکە بەشدار بێت،

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، لەبارەی بەشداریکردنی مێسی لە یارییەکەی سبەی، ڤاڵڤێردی گووتی:

“دەبێت بڕیارێک بدەین و نابێت مەترسی دروست بکەین”

“ئێمە لە هەمان حاڵەتی رۆژی یەکشەممەی رابردووداین”

“ئەو باشە، بەڵام دەبێت ١٠٠/١٠٠ ئامادەبێت وەک هەموو یارییەکانی دیکە پاشان یاری پێ دەکەین”

“ئەگەر سبەی باش بێت ئەوا یاری دەکات، بۆیە سبەی بڕیار دەدەین”

پێکانی مێسی لە کاتێکدایە، چەند رۆژی رابردوو، بارسا ئارسەرەشی بۆ ماوەی مانگێک لەدەستدا

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close