ئینگلتەرا

فیلیپ بیلینگ ریكۆردێكی مێژووی تۆمار كرد

یاریگا

فیلیپ بیلینگ، یاریزانی دانیماركی یانەی بۆرنمۆسی ئینگلیزی ناوی چوویە نێو مێژووی پرێمەرلیگەوە دوای تۆماركردنی گۆڵەكەی بەرامبەرئارسیناڵ.

ئارسیناڵ لە یاریگای ئیماراتی تایبەت بە خۆی میوانداری بۆرنمۆسی كرد و یاریەكەشی بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لێ بردەوە، لە میانەی یارییەكانی هەفتەی بیست و شەشەمی خولی ئینگلیزیدا.

لەگەڵ لێدانی فیكەی دەستپێكی ناوبژیوان و دوای تێپەڕبوونی تەنیا نۆ چركە بیلینگ گۆڵی یەكەمی بۆرنمۆسی تۆمار كرد.

تۆڕی ئۆپتا كە تایبەتە بە ژمارە و ئامارەكان ئاشكرایكرد گۆڵەكەی بیلینگ لە دوای 9.11 چركەوە تۆمار كرا بەوەش بوو بە دووەم خێراترین گۆڵی مێژووی پرێمەرلیگ.

گۆڵەكەی شەین لۆنگ یاریزانی ساوسهامبتۆن بەرامبەر واتفۆرد لە مانگی چواری ساڵی 2019 لە دوای تێپەڕینی 7.69 چركە بە خێراترین گۆڵی مێژووی پرێمەرلیگ دادەنرێت.

ئارسیناڵ بە كۆكردنەوەی 63 خاڵ لە پێشەنگی خولی ئینگلیزی دێت و بە جیاوازی پێنج خاڵ لە پێش مانچێستەر سیتی دووەمەوە دێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button