ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

یانەیەكی سعودی دی ماریای دەوێت

یاریگا

ئانخێل دی ماریای ئەرجەنتینی و یاریزانی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی ئۆفەرێكی لە یانەیەكی سعودیەوە پێگەیشتووە بۆ ئەوەی لە گواستنەوەكانی هاوینەدا پەیوەندیان پێوە بكات.

دی ماریا لە گواستنەوەكانی هاوینی رابردوودا لە ریزەكانی پاریس سان جێرمانەوە پەیوەندی بە یوڤێنتوسەوە كرد بۆ ماوەی ساڵێك و لە هاوینی ئەمساڵدا گرێبەستەكەی بەسەردەچێت.

رۆدی گالێتی رۆژنامەنوسی لە تۆڕی سكای ئیتاڵیا لە هەژماری تایبەتی خۆی نووسیویەتی: ” دی ماریا ئۆفەرێكی لە یەكێك لە یانەكانی خولی سعودیەوە پێگەیشتووە ”.

رۆژنامەنووسەكە ناوی ئەو یانەیە ئاشكرا نەكردووە كە دەیانەوێت گرێبەست لەگەڵ ئەستێرە ئەرجەنتینیەكە واژۆ بكەن و ئەوەی راگەیاند كە دی ماریا هێشتا بڕیاری خۆی نەداوە.

دی ماریا لەم وەرزەدا لەگەڵ خانمە پیرەكە بەشداری لە 22 یاریدا كردووە توانیویەتی حەوت گۆڵ تۆمار بكات و حەوت گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button