ئاسیا

یاریزانێکی ئێرانی بەهۆی خواردنەوە قاوە کۆچی دوایی کرد

یاریگا
فەرشید لەک، یاریزانی پێشووی یانەکانی نەفتی مەسجد سولەیمان و نیروی زەمینی ئێران بەهۆی خواردنەوەی قاوەی ژەهراوی کۆچی دوایی کرد.

ئاژانسی فارس نیوزی ئێرانی بڵاویکردەوە یاریزانە 28 ساڵانەکە بە مەبەستی پشوو وەرگرتن گەشتی شاری بەندەری گناڤە دەکات، لەوێ بەهۆی خواردنەوەی قاوەیەکی ژەهراوی باری تەندروستی تێکدەچێت و دوای مانەوەی چەند رۆژێک لە نەخۆشخانە، ئەمڕۆ باری تەندروستی بە تەواوەتی تێکدەچێت و لە کۆتاییدا کۆچی دوایی کرد.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە دوای نەخۆش کەوتنی فەرشید، لیژنەیەک پێکهێنرا بۆ لێکۆلینەوە لەسەر ئەم روداوە و لێکۆلینەوەکان تاوەکو ئێستاش بەردەوامن.

Back to top button