یاریگا
رۆبێرتۆ فێرمینهۆ، هێرشبەری بەڕازیلی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی، کۆتایی ئەم وەرزە ریزەکانی یانەکەی جێدێڵێت.
لە دیمانەیەکدا لەگەڵ ماڵپەری Football Inseder بەرێوەبەری کارەکانی یاریزانە بەڕازیلیەکەی رێدز پەیامی ماڵئاوایی یاریزانەکەی بڵاوکردەوە و ئەو یاریزانە لە پەیامەکەیدا دەڵێت “ ساڵانێکی نایابم لێرە بەرێکرد و ئێستاش کاتی ماڵئاواییە، باشترین و نایابترین سەردەمم لەگەڵ لیڤەرپوول بوو، لەگەڵ راهێنەر و هاوڕێکانم زۆر ئاسوودە بووم بۆ من سەردەمێکی باوەڕ پێنەکراو بوو “.
فێرمینهۆ هاوینی ئەمساڵ گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی لیڤەرپوول کۆتایی دێت، بۆیە دەبێت ریزەکانی یانەکەی جێبێڵیت.