ئه‌ڵمانیائه‌وروپا

بایرن میونشن گرێبەستی یاریزانێكی نوێ كردەوە

یاریگا

یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی گرێبەستی چۆپۆ مۆتینگی كامیرۆنی و هێرشبەری یانەكەی نوێ كردەوە.

هەژماری فەرمی بایرن میونشن لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا نوێكردنەوەی گرێبەستی چۆپۆ مۆتینگ هێرشبەری یانەكەی بۆ وەرزێك نوێ كردەوە.

چۆپۆ مۆتینگ هاوشانی جەمال موسیالا گۆڵكاری ئەم وەرزەی یانە ئەڵمانییەكەن بە تۆماركردنی 15 گۆڵ.

لە ساڵی 2020 یاریزانە تەمەن 33 ساڵانەكە لە ریزەكانی پاریس سان جێرمانەوە پەیوەندی بە بایرن میونشنەوە كرد و لەگەڵ یانە ئەڵمانیەكە 82 یاری ئەنجامداوە و 33 گۆڵی تۆمارکردووە.

لە دوای نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی حەسەن سالحامیدزچ بەڕێوەبەری وەرزشی بایرن میونشن گوتی: زۆر دڵخۆشین کە چۆپۆ مۆتینگ بۆ ماوەی ساڵێکی دیکە لەگەڵمان دەمێنێتەوە.

هەروەها گوتیشی: مۆتینگ هونەرمەندێكە لە جیهانی تۆپی پێدا لەم ساڵانەی دواییدا ئاستێكی بەرزی پێشكەشكردووە، لە نیوەی یەكەمی ئەو وەرزەدا هاوكاری یانەكەمانی كردووە بۆ پڕكردنەوەی ئەو بۆشاییەی لە هێرشبەرە یدا هەمانبووە، دڵخۆشین بەوەی تا ساڵی 2024 لەگەڵمان بەردەوام دەبێت.

چۆپۆ مۆتینگ

بابەتی زیاتر

Back to top button