ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیا

ئانچێلۆتی: لە یاریی گەڕانەوە دەتوانین بارسێلۆنا تووشی دۆڕان بکەین

یاریگا
کارلۆ ئانچێلۆتی، راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا لەو بڕوایەدایە لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی پێشکۆتایی جامی شای ئیسپانیا، دەتوانن لە بارسێلۆنا ببەنەوە.

راهێنەرە ئیتاڵیەکەی شاهانەکان دوای یارییەکە بە رۆژنامەنوسەکانی گووت “ یاریزانەکانیان یارییەکی باشیان کرد، بەڵام لە کۆتاییدا تووشی دۆڕان بوون، من لەو بڕوایەدام ئەگەر بێتو یاریی گەڕانەوەش لە یاریگای بارسا، هەمان ئەو ئاستەی یاریی ئەمشەو پێشکەش بکەن، دەتوانن کێشە بۆ تیپی بەرامبەر دروست بکەن و تووشی دۆڕانیان بکەن “.

ریال مەدرید لە یاریی چوونی قۆناغی پێشکۆتایی جامی شای ئیسپانیا میوانداری بارسێلۆنای کرد و بە ئەنجامی 0-1 تووشی دۆڕان بوو، بڕیاریشە هەردوو یانە لە پێناو یەکلایی کردنەوەی بلیتی یاریی کۆتایی، رۆژی پێنجی مانگی داهاتوو لە یاریی گەڕانەوە رووبەڕووی یەکتری ببنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button