ئینگلتەرا

پاڵێوراوانی خەڵاتی باشترین یاریزانی مانگی رابردووی پرێمەرلیگ

یاریگا

هەژماری فەرمی پرێمەرلیگ پاڵێوراوانی خەڵاتی باشترین یاریزانی مانگی ڕابردووی خولەكەی ڕاگەیاند.

كەمێك پێش ئێستا هەژماری فەرمی پرێمەرلیگ لە تۆڕی كۆمەڵایەتی توویتەر شەش یاریزانی وەك پاڵێوراوی خەڵاتی باشترین یاریزانی مانگی دووی خولەكەی دەستنیشانكرد.

هەریەك لە یاریزانان ( ماركۆس راشفۆرد ، بێرند لینۆ ، كلیچی ئیهیناچۆ ، ئۆلی واتكینز ، مانۆر سۆلۆمۆن ، ئیمیرسۆن رۆیال ) پاڵێوراون بۆ خەلاتی باشترین یاریزانی مانگی رابردووی پرێمەرلیگ.

پاڵێوراوانی خەڵاتی باشترین یاریزانی مانگی ڕابردووی پرێمەرلیگ:

راشفۆرد:  338 خولەك یاری کردووە و 5 گۆڵی تۆمارکردووە.

ئیهیناچۆ:  281 خولەك  یاری کردووە ، 2 گۆڵی تۆمارکردووە و 3 گۆڵیشی درووست كردووە.

واتكینز:  348 خولەك یاری کردووە ، 4 گۆڵی تۆمارکردووە.

رۆیال: 285 خولەك یاری کردووە ، 1 گۆڵی تۆمارکردووە، 3 کلین شیتی ھەیە.

لینۆ:  360 خولەك  یاری کردووە ، 4 کلین شیتی كردووە ، 11 سەیڤی ھەیە.

سۆلۆمۆن:  86 خولەك یاری کردووە ، 3 گۆڵی تۆمارکردووە.

پاڵێوراوانی خەڵاتی باشترین یاریزان

بابەتی زیاتر

Back to top button