ئه‌وروپائەفریقائینگلتەراگرنگترین

سەڵاح لەگەڵ لیڤەرپوول بەردەوام دەبێت

یاریگا
محەمەد سەڵاح، هێرشبەری میسری یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی نایەوێت ریزەکانی یانەکەی جێبێڵێت و تاوەکو کۆتایی گرێبەستەکەشی لەگەڵ یانەکەی بەردەوام دەبێت.

رامی عەباس بەرێوەبەری کارەکانی گۆڵکارە مسرییەکەی رێدز هەموو دەنگۆیانەی رەتکردەوە کە باس لە جێهێشتنی ریزەکانی یانە ئینگلیزیەکە لەلایەن یاریزانەکەوە دەکرێن و لە دیمانەیەکدا دەڵێت ” دەنگۆیەک بڵاوبووەتەوە گوایە ئەگەر یانەکەی مۆ وەرزی داهاتوو سەرنەکەوێت بۆ چامپیۆنزلیگ، ئەو یاریزانە ریزەکانی جێدێڵێت، ئەو دەنگۆیانە راست نین و سەڵاح هەرگیز بیری لەم بابەتە نەکردووەتەوە ”.

محەمەد سەڵاح تاوەکو ساڵی 2025 گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی هەیە، بەڵام تاوەکو ئێستا لەگەڵ یانەکەی لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی نەگەیشتووەتە رێکەوتن.

بابەتی زیاتر

Back to top button