جیهان

ئیمیلیانۆ مارتینێز بە باشترین گۆڵپارێز دەستنیشانكرا

یاریگا

فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی تۆپی پێ ” فیفا ” لە ئاهەنگێكدا باشترینەكانی ساڵی 2022ی ئاشكرا كرد.

رۆژی دووشەممە 27ی مانگ لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا لە ئاهەنگێكدا خەڵاتەكانی ” زە بێست ” بەخشرایە باشترینەكانی ساڵی رابردوو.

ئیمیلیانۆ مارتینێز، گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و یانەی ئاستۆن ڤێلای ئینگلیزی توانی خەڵاتی زە بێست بۆ باشترین گۆڵپارێزی ساڵی 2022 بباتەوە.

هەریەك لە گۆڵپارێزان تیبۆ كۆرتوا، یاسین بۆنۆ و ئیمیلیانۆ مارتینێز پاڵێوراوی كۆتایی بردنەوەی خەڵاتەكە بوون، دواجار گۆڵپارێزەكەی تانگۆ بەهۆی پێشكەشكردنی ئەو ئاستە بەرزەی لە یارییەكانی جامی جیهانیدا توانی خەڵاتەكە بباتەوە.

ئیمیلیانۆ مارتینێز

لە هەمان بەشدا بۆ ئافرەتان، ماری ئێرپس گۆڵپارێزی ئینگلیزی یانەی مانچێستەر یونایتد توانی خەڵاتەكە بباتەوە.

ماری ئێرپس

 

بابەتی زیاتر

Back to top button