ئه‌وروپائینگلتەرا

لە دوای شەش ساڵ مانچێستەر یونایتد نازناوێكی بەدەستهێنا

یاریگا

یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی دوای ماوەیەكی زۆر بە بردنەوەی نازناوەكان شاد بوویەوە دوای بردنەوەی كاراباو كەپ.

شەوی رابردوو لە یاری كۆتایی كاراباو كەپدا لە یاریگای وێمبڵی هەردوو یانەی مانچێستەر یونایتد و نیوكاسڵ یونایتد رووبەڕووی یەك بوونەوە و یاریەكەش لە بەرژەوەندی شەیتانە سورەكان بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەڵام كۆتایی هات.

ئەم نازناوەش یەكەم نازناوە بۆ شەیتانە سورەكان لە دوای بردنەوەی یۆرۆپا لیگ لە ساڵی 2017، بە سەركردایەتی خۆزێ مۆرینیۆ.

كە ماوەكەی دەكاتە پێنج ساڵ و 278 رۆژ پێش ئێستا بوو ئەوەش درێژترین ماوەی بێ نازناو بووە لە مێژووی یانەكەدا لە دوای ساڵی 1983ەوە.

نیوكاسڵ سەركەوتوو نەبوو لە بردنەوەی نازناوێك بۆ یانەكەی لە دوای 67 ساڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button