ئه‌وروپائیسپانیا

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی بارسێلۆنا بۆ یارییەكەیان بەرامبەر ئالمیریا

یاریگا

چاڤی هێرناندێزی ئیسپانی و راهێنەری یانەی بارسێلۆنا لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی یانەكەی بۆ یارییەكەیان بەرامبەر ئالمیریا بڵاوكردەوە.

وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 20:30 ئالمیریا لە یاریگای خۆیدس میوانداری بارسێلۆنا بكات، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی بیتس و سێی خولی ئیسپانیا.

بارسێلۆنا بە كۆكردنەوەی 59 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی خولی ئیسپانیا دێت و ئالمیریاش بە كۆكردنەوەی 22 خاڵ لە پلەی نۆزدەیەم دێت.

بۆ ئەو یارییە یانە كەتەلۆنییەكە لە تواناكانی هەریەك لە عوسمان دێمبلی، پێدری و ئانسۆ فاتی بێ بەش دەبێت.

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی بارسێلۆنا:

شتیگن،ئاراوخۆ،  بۆسكێتس ، گاڤی ، لیڤاندۆڤسكی ، فێران ، پینا ، كریستینسن ، ئەلۆنسۆ ، ئەلبا ، كیسێ ، رۆبێرتۆ ، دی یۆنگ ، رافینها ، كۆندی ، گارسیا ، باڵدی ، تۆرێ، تیناس ،ئالاركۆن.

بابەتی زیاتر

Back to top button