كرووس باس لە داهاتووی خۆی لەگەڵ ریال مەدرید دەكات
یاریگا
تۆنی كرووس، ئەستێرەی ئەڵمانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی دووپاتیكردەوە هێشتا بڕیاری لەسەر داهاتووی خۆی لەگەڵ یانە شاهانەكە نەداوە.
گرێبەستەكەی كرووس لەگەڵ ریال مەدرید لە هاوینی ئەمساڵدا بەسەردەچێت.
وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 20:30 بە كاتی كوردستان ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری ئاتلەتیكۆ مەدرید بكات، لە میانەی یارییەكانی هەفتەی بیست و سێیەمی خولی ئیسپانیا.
لە پێش یارییەكە كرووس بۆ رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ گوتی: دوایین دێربیە كە تێیدا بەشداری بكەیت؟ نازانم زۆر جار وتومە كە ئەوە پەیوەستە بە چۆنیەتی بینیبی شتەكانەوە لەو كاتەدا.
هەروەها گوتیشی: بڕیارێكی گرنگە و دەبێت بە ووردی بیری لێ بكرێتەوە، كاتێك گەشتمە بڕیارێك ئەوا بە فەرمی بڵاویدەكەمەوە، هەروەها من هەستی راهێنەرەكەم خۆشدەوێت و ئەویش خۆشیدەوێم.
لە درێژەی قسەکانیدا گوتی هەمیشە بە هەمان شێوە یاری دێربی دەکەین، بە جۆش و خرۆشێكی زۆرەوە لە دۆخێکی باشدا گەیشتینە ئێرە ، پێموایە بەرامبەر لیڤەرپوول یارییەکی زۆر باشمان کرد، بەڵام ئەوە مانای زۆری نییە بەرامبەر ئاتلەتیکۆ مەدرید.
سەبارەت بە دوانەی خۆی و مۆدریچ گوتی: ئەوە بێزارم ناکات کە خەڵک گومان لە من و مۆدریچ بکەن، چەندین جار پشتڕاستمان کردۆتەوە کە دەتوانین پێکەوە یاری بکەین، ئەم وەرزە یارییە باشەکانم لەبیرە، وەک یاری بەرامبەر بارسێلۆنا لە یاریگای بێرنابیۆ.