ئه‌وروپائینگلتەرا

لێستەر سیتی – ئارسێناڵ| گەنەرز نایەوێت پێشەنگایەتی لەدەست بداتەوە

Yariga App

یاریگا
ئەمڕۆ گەڕێکی دیکە لە خولی نایابی ئینگلیز بەڕێوەدەچێت و لە یاریی لوتکەی گەڕی 25 لێستەر سیتی میوانداری ئارسێناڵی پێشەنگ دەکات.

ئارسێناڵ دوو هەفتە لەمەوبەر پاش دۆڕانەکەی بەرامبەر مانچێستەر سیتی، پێشەنگایەتی پرێممەرلیگی لە بەرژەوەندی ئەو یانەیە لەدەستدا، بەڵام دوای ماوەیەکی کورت پێشەنگایەتی وەرگرتەوە. بۆیە هەموو ئامانجیانە سێ خاڵی ئەمڕۆ بەدەست بێنن بۆ ئەوەی جارێکی دیکە چارەنوسیان نەکەوێتە مەترسیەوە.

بۆ ئەم یارییە هەردوو یانە چەند یاریزانێکیان بەهۆی پێکان بەشداری یارییەکە ناکەن. لە ریزەکانی ئارسێناڵ محەمەد ئەلنینی، تۆماس پارتی و گابریێل خێسۆس یاریی ناکەن. لە ریزەکانی لێستەر سیتی رایان بێرتراند، جانی ئیڤانز و جەیمز جاستین یاریی ناکەن.

گەنەرز ئامارێکی باشی بەرامبەر رکابەرەکەی هەیە و ئەو یانەیە لە دوایین پێنج رووبەڕووبونەوەی لەگەڵ لێستەر سیتی لە پرێمەرلیگ تەنها یەک یاریی دۆڕاندووە و لە چوار یاریی براوە بوینە.

– ئارسێناڵ 4 یاریی رابردووی بەرامبەر لێستەر سیتی هەر هەموو یارییەکانی بردووەتەوە.
– گەنەرز لە دوایین 6 یاریی گۆڵەکەی بە خاوێنی نەهێشتووەتەوە و لە هەر هەموو یارییەکان گۆڵی لێکراوە.
– ئارسێناڵ پێشتر تەنها یەکجار 3 یاریی لەسەر یەک لە یاریگای بەرامبەر بردنەوەی بەدەستهێناوە، بە بردنەوە لەم یارییە بۆ دووەمجار دەتوانێت سێ یاریی لەسەر یەک لە یاریگای لێستەر براوە بێت.
– لێستەر سیتی لە دوایین 18 یاریی بەرامبەر پێشەنگی پرێمەرلیگ هیچ یارییەکی نەبردووەتەوە.
– ئارسێناڵ لە کۆی 12 یاریی ئەم وەرزە لە دەرەوەی یاریگای خۆی 9 بردنەوە و 1 دۆڕان و 1 بەرامبەربوونی هەیە.

Back to top button