ئه‌وروپائیسپانیا

خامێس و بێل لە دەرەوەی پێکهاتەی ڕیاڵ مەدریدن لە یاریەکەی ساڵزبۆرگ

یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی پێکهاتەی یانەکەی دەستنیشان کرد بۆ یاریە دۆستانەکەی بەرامبەر رێد بۆڵ ساڵزبۆرگ کە تیایدا هیچ کام لە خامێس و بێڵ بەشداری ناکەن.
خامێس بەستراوەتەوە بە گرێبەستەکانی لەگەڵ هەر کام لە یانەی ناپۆلی ئیتاڵی و ئەتلەتیکۆی ئیسپانی و بێڵیش بە شکست هێنانی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی جیانتشۆی سینی دوای ڕەتکردنەوەی لە لایەن یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە.
ڕاهێنەر زێدان هیچ کام لەم دوو یاریزانەی بانگ هێشت نەکردووە بۆ یاریە دۆستانەکەی کە ڕۆژی چوار شەممە ئەنجام دەدرێت.
چەند ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی ئیسپانی باسیان لەوە کردووە، یانەی بایرن میونیخی ئەڵمان لە هەوڵ دایە بۆ ئەوەی بێڵ بخاتە ڕیزەکانی خۆیەوە بە شێوەی خۆاستن هەر وەک چۆن لەگەڵ خامێس دا کردیان بۆ ماوەی ٢ ساڵ.
جێگەی باسە کە خامێس ڕۆدریگێز بۆ ماوەی دوو ساڵ بە شێوەی خۆاستن ڕووی کردە ڕیزەکانی یانەی بایرنی ئەڵمانیەوە بەڵام لە دوای تەواو بوونی گرێبەستەکەی ڕەتیکردەوە بە یەک جاری بچێتە ئەوی.

بابەتی زیاتر

Back to top button