ئیسپانیا

بارسێلۆنا رەتیدەكاتەوە بە 70 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری ئەستێرەیەكی ببێت

یاریگا

راپۆرتە رۆژنامەوانییەکانی ئیسپانیا ئاشكرایانكرد یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی رەتیدەكاتەوە لە گواستنەوەكانی هاوینی داهاتوودا دەستبەرداری ئەستێرەیەكی یانەكەی ببێت.

بەپێی زانیارییەكانی رۆژنامەی سپۆرت بارسێلۆنا ئۆفەرێكی یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی بە بڕی 70 ملیۆن یۆرۆ رەتكردووەتەوە بۆ دەستبەرداربوون لە رافینیا.

سەرچاوەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە ئۆفەرەكەی گەنەرز پێكهاتووە لە 58 ملیۆن یۆرۆی جێگیر و 12 ملیۆن یۆرۆ گۆڕانكاری، بەڵام ئیدارەی یانە كەتەلۆنییەكە ئۆفەرەكەیان رەتكردووەتەوە.

رۆژنامە كەتەلۆنییەكە ئاشكرایكردووە كە ئیدارەی بارسێلۆنا پێیان وایە رافینیا بەهرەمەندێك نایابە بۆ داهاتوو تەواوی ستافی یانەكە متمانەیان پێیەتی هەر بۆیە بیرۆكەی فرۆشتنی رەتدەكەنەوە.

رافینیا لەم وەرزەی لالیگادا بەشداری لە 21 یاری كردووە و توانیویەتی چوار گۆڵ تۆمار بكات و چوار گۆڵیش درووست بكات.

رافینیا

بابەتی زیاتر

Back to top button