ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

ریاز مەحرز چەند ژمارەیەكی نایابی تۆمار كرد

یاریگا

ریاز مەحرز، یاریزانی جەزائیری یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی بە تۆماركردنی گۆڵێك بەرامبەر لایپزیگ چەند ژمارەیەكی نایابی تۆمار كرد.

شەوی رابردوو لایپزیگ لە یاریگای رێد بۆل ئەرینای تایبەت بە خۆی میوانداری مانچێستەر سیتی كرد و یارییەكەش بە گۆڵێك بۆ هەردوولا یەكسان بوون،لە میانەی یاری چوونی قۆناخی شانزەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپادا.

گۆڵەكەی سیتی لەلایەن مەحرز لە خولەكی 27 تۆمار كرا و گۆڵی یەكسان بوونی لایپزیگیش لەلایەن ڤاردیۆل لە خولەكی 70 تۆمار كرا.

ژمارە نایابەكانی ریاز مەحرز كە تۆماریكرد لە چامپیۆنزلیگ:

– توانی گۆڵی ژمارە 20ی خۆی لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپادا تۆمار بكات.

– پێنجەم یاریزانی ئەفریقیە لە مێژوودا بتوانێت بگاتە ئەو ژمارە گۆڵە لە دوای هەریەك لە ( محەمەد سەڵاح ، درۆگبا ، ئیتۆ ، مانێ ).

– ریاز 16 گۆڵی لە چامپیۆنزلیگ بە درێسی سیتیزنەوە تۆمار كردووە و چوار گۆڵیش بە درێسی لیستەر سیتی.

– هەروەها مەحرز بوو بە دووەم یاریزان كە 10 گۆڵ یان زیاتر بۆ یانەیەكی ئینگلیزی تۆمار دەكات لە چامپیۆنزلیگ لە سەرەتای وەرزی رابردووەوە لە دوای محەمەد سەڵاح.

– لە قۆناخی كرانە دەرەوەی چامپیۆنزلیگدا مەحرز حەوت گۆڵی تۆمار كردووە لەگەڵ مانچێستەر سیتی كە تەنها سێرجیۆ ئەگوێرۆ و كیڤن دی برۆین زیاتریان تۆمار كردووە بە 9 گۆڵ.

ریاز مەحرز

بابەتی زیاتر

Back to top button