ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

یانەكانی ئیتاڵیا لە چامپیۆنزلیگ ژمارەیەكی پێوانەییان تۆمار كرد

یاریگا

سەرجەم یارییەكانی چوونی قۆناخی شانزەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا كۆتایی هات.

بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی ئۆپتا كە تایبەتە بە ژمارە و ئامارەكان یانە ئیتاڵییەكان ژمارەیەكیان تۆمار كرد كە پێشتر ئەنجام نەدرابوو.

سەرجەم یانەكانی خولی ئیتاڵیا كە بەشداری لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپای ئەم وەرزەدا دەكەن توانیویانە یارییەكەی خۆیان لە قۆناخێكی كرانە دەرەوەدا ببەنەوە.

لەو قۆناخەدا سەرجەم نوێنەرەكانی ئیتالیا میلان، ناپۆلی و ئینتەر میلان توانیان بردنەوە بەدەست بهێنن.

میلان بە تاكە گۆڵێكی دیاز لە تۆتنهامی بردەوە و ناپۆلیش بە دوو گۆڵی ئۆسمین و دی لۆرێنزۆ لە ئینتراخت فرانکفۆرتی بردەوە و ئینتەر میلانیش بە تاكە گۆڵێكی لوكاكۆ شكستی بە پۆرتۆ هێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button