ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

بەڕێوەبەری كارەكانی: پەیوەندیكردنی كۆوتینهۆ بە مانچستەر یۆنایتدەوە ئەستەمە

یاریگا- كیا جۆربشیان بەڕێوەبەری كارەكانی فلیپی كۆوتینهۆ ئەوەی ڕەتكردەوە یاریزانەكە پەیوەندی بە یانەی مانچستەر یۆنایتدەوە بكات و بە شتێكی مەحاڵ ناوی دەبات.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا زۆربەی ڕۆژنامەكان باسیان لەوە دەكرد كەوا كۆوتینهۆ دەچێتە مانچستەر یۆنایتد ، بەڵام بەڕێوەبەری كارەكانی یاریزانەكە ئەوەی ڕەتكردەوە.

كیا جۆربشیان ووتی: مانچستەر یۆنایتد یانەیەكی گەورەیە، یاریزانی نایابیان هەیە، زۆر ڕێزیان دەگرین، بەڵام پەیوەندیكردنی كۆوتینهۆ بەیانەكەوە زۆر ئەستەمە و سەختە، زۆر مەحاڵە.

هەروەها بەردەوام بوو ووتی: زۆر سەختە بۆ كۆوتینهۆ یاری بۆ یانەیەك بكات كە ڕكابەری یانە كۆنەكەیەتی، ساڵانێكی نایابی بەڕێكردووە لە لیڤەرپول ، بۆیە زۆر مەحاڵە یاری بۆ یانەیەكی پریمەرلیگ بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button