ئه‌وروپا

مارسێلۆ بە پەیامێکی کاریگەر ماڵئاوایی لە ئۆڵۆمپیاکۆس دەکات

یاریگا

مارسێلۆ ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی بەڕازیل و یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بە پەیامێكی كاریگەر ماڵئاوایی لە یانەی ئۆڵۆمپیاكۆس كرد.

بە شێوەیەكی فەرمی یانەی ئۆڵۆمپیاكۆس هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ مارسێلۆ راگەیاند، ئەمەش دوای ئەوەی كە ماوەی چەند مانگێكە پەیوەندی بە یانە یۆنانییەكەوە كردووە.

لە دوای كۆتاییهاتنی گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەی ریال مەدرید مارسێلۆ بە خۆڕایی پەیوەندی بە ریزەكانی ئۆڵۆمپیاكۆسەوە كرد.

بەرگریكارە بەڕازیلییەكە وێنەیەكی خۆی بە درێسی ئۆڵۆمپیاكۆس لە ئینستاگرام داناوە و نووسیویەتی:

لە یۆنان ساتێکی لەبیرنەکراو ژیام، بە گەرمی پێشوازیم لێکرا لە ماڵە نوێیەکەمدا، نەک تەنها بۆ من، بەڵکو بۆ خێزانەکەشم ، ئێرە و خەڵكەكەی لە دڵمدا جێگایان هەیە ، ئەمە كۆتا جارم نابێت لەم وڵاتە نایابەدا.

ناتوانم سوپاسگوزاری خۆم دەرببڕم بۆ لەبەرکردنی درێسی ئۆڵۆمپیاکۆس، سەرەڕای ماوەی کورتی مانەوەم لێرە، ئەو ئەزموونە و ئەو هاوڕێیانەی دروستم کردووە بۆ هەمیشە لە ژیانمدا دەمێننەوە.

ئەمڕۆ ماڵئاوایی دەکەم، بەڵام خۆشەویستی و ڕێزی خۆم بۆ سەرۆکی یانەکە و هاوکارەکانم و هەموو ستاف و هاندەرانی یانەکە بەجێدەهێڵم، هیوای داهاتوویەکی سەرکەوتوو بۆ ئۆڵۆمپیاکۆس دەخوازم، سوپاس بۆ ئۆڵۆمپیاکۆس.

مارسێلۆ

بابەتی زیاتر

Back to top button