ئه‌مریکائه‌وروپا

گرێبەستی مارسێلۆ هەڵدەوەشێندرێتەوە

یاریگا
مارسێلۆ بەرگریکاری بەڕازیلی یانەی ئۆڵەمپیاکۆسی یونانی، لەوانەیە بەهۆی ئاستە خراپەکەی بە ناچاری گرێبەستەکەی هەڵوەشێندرێتەوە.

ماڵپەری Relevoـی ئیسپانی بڵاویکردەوە، بەرگریکارە بەڕازیلیەکە پاش ئەوەی هاوینی رابردوو گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ریال مەدرید کۆتایی هات، ریزەکانی مێرنگی جێهێشت و پەیوەندی بە یانە یۆنانیەکە کرد، بەڵام لەگەڵ ئەو یانەیە نەیتوانیوە ئاستێکی باش پێشکەش بکات، هەر ئەمەش وایکردووە یانەکە پێش ئەوەی گرێبەستی یاریزانەکەی کۆتایی بێت، دەستبەرداری بن و گرێبەستەکەی هەڵوەشێندرێتەوە.

مارسێلۆ ئەم وەرزە تەنها بەشداری 10 یاریی یانەکەی کردووە، سەرچاوەکانی بەڕازیلیش باس لەوە دەکەن لەوانەیە ئەو یاریزانە بگەڕێتەوە خوڵی وڵاتەکەی.

بابەتی زیاتر

Back to top button