عێراقکوردستان

دەستنوسێکی پێش هەڵبژاردنی دەستەی کارگێڕی یانەی هەولێر بڵاو دەبێتەوە

بڵاوبوونەوەی دەستنووسێکی نهێنیی ئەندامانی دەستەی کارگێڕی یانەی هەولێر، هەرا دەنێتەوە.

یاریگانێت زانیویەتی، چەند ئەندامێکی ئێستای دەستەی کارگێڕی یانەی هەولێر، لە ساڵی 2021 بەر لە هەڵبژاردنەکانی یانەکە، واژۆیان لەسەر دەستنووسێکی چەند خاڵی کردووە.

لە دەستنووسەکەدا، بەشێک لە ئەندامانی ئێستا پەیمان بە ناپاکی نەکردن لە دوای هەڵبژاردنیان بە ئەندامی دەستەی کارگێڕی، دەدەن. لە دەستنووسەکەدا بەڵێن بە یەکتر دراوە، لەدوای دەرچوونیان بە سەرۆک، ئەندامانی دەستەی کارگێڕی، پشت لە یەکتر نەکەن.

یاریگانێت پەیوەندی بە سەڵاحەدین سیامەند، جێگری سەرۆکی یانەی هەولێر کرد و رەتیکردەوە، ئاگاداری دەستنووسەکە بێت، هەرچەندە ناوی لە دەستنووسەکەدا نییە.

یاریگانێت نێت بۆ سەلماندنی دروستی دەستنووسەکە قسەی لەگەڵ دیدار حامید، ئەندامی دەستەی کارگێڕی یانەی هەولێر کرد، بەڵام ئەویش بە هەمان شێوەی بێ ئاگایی خۆی دەربڕی.

ماوەیەکە باسی ناکۆکی قووڵ لە نێوان ئەندامانی دەستەی کارگێڕی یانەی هەولێر دەکرێت و ئەنجامە خراپەکانیش بووەتە هۆکارێک بۆ راکێشانی سەرنجی زیاتری میدیاکان و زەقبوونەوەی ناکۆکییەکانیان.

بابەتی زیاتر

Back to top button