ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیسپانیائینگلتەرا

بێلینگهام نایەوێت یاری بۆ لیڤەرپوول بکات

یاریگا
جود بێلینگهام، ناوەڕاستکاری هەڵبژاردەی ئینگلتەڕا و یانەی بورووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانیا، نایەوێت درێسی یانەی لیڤەرپوولی وڵاتەکەی لەبەر بکات.

رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردەوە، ناوەڕاستکارە لاوەکەی یانە ئەڵمانیەکە، بەهۆی ئاستە بەرزەکەی بووەتە ئامانجی چەندین یانەی گەورەی ئەوروپا، یەکێک لەو یانانەش کە هەوڵی بۆ دەدات لیڤەرپوولە، بەڵام یاریزانەکە نایەوێت بچێتە ئەو یانەیە، چونکە پێیوایە وەرزی داهاتوو بەشداری چامپیۆنزلیگ ناکات.

ئاس ئاماژەی بەوەشکردووە، بێلینگهام ئەگەر بتوانێت ریزەکانی دۆرتمۆند جێبێڵێت، بە ئەگەرێکی زۆرەوە یانەی ریال مەدرید هەڵدەبژێرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button