ئه‌وروپائیسپانیا

ئاراوخۆ: ئەگەر ئەلیمانی بومایە راستەوخۆ مێسی ـم دەهێنایەوە

یاریگا

رۆنالد ئاراوخۆ، ئەستێرەی هێڵی بەرگری هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای و یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی ئاشكرایكرد كە دڵخۆش دەبێت بە گەڕانەوەی لیۆنێل مێسی ئەفسانەی پێشووی بارسێلۆنا بۆ ریزەكانی یانەكەی.

لە هاوینی ساڵی 2021 دوای كۆتاییهاتنی گرێبەستەكەی لەگەڵ بارسێلۆنا یانە كەتەلۆنییەكە نەیتوانی پارێزگاری لە ئەفسانەكەی بكات و بە خۆڕایی پەیوەندی بە ریزەكانی پاریس سان جێرمان كرد.

لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ رۆژنامەی سپۆرت ئاراوخۆ گوتی: زۆرم پێخۆش دەبێت لیۆنێل مێسی بگەڕێتەوە، ئەوە تایبەت دەبێت، ئەو باشترین یاریزانی جیهانە و دڵخۆش دەبم بە گەڕانەوەی.

هەروەها بەردەوام بوو گووتی: ئەگەر لە جێگای ماتیۆ ئەلیمانی ( بەڕێوەبەری وەرزشی بارسێلۆنا ) بومایە ئەوا گرێبەستم لەگەڵ لیۆنێل مێسی و رۆدریگۆ بێنتانكور واژۆ دەكرد.

بلاوگرانا لە پێشەنگی ریزبەندی خولی ئیسپانیا دێت و بە جیاوازی یانزە خاڵ لە پێش ریال مەدریدی دووەمەوەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button