ئه‌وروپائینگلتەرا

تین هاخ ستایشی ئەستێرەیەكی یانەكەی دەكات

یاریگا

ئیریك تین هاخ، راهێنەری هۆڵەندی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی ستایشی تواناكانی ماركۆس راشفۆرد دەكات دوای بردنەوەكەیان بەرامبەر لیدز یونایتد.

شەوی رابردووی لیدز لە یاریگای خۆیدا میوانداری مانچێستەر یونایتدی كرد و یاریەكەش بەئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی یانەی میوان كۆتایی هات.

گۆڵەكانی یاریەكە لە لایەن ماركۆس راشفۆرد لە خولەكی 80 و گارناچۆ لە خولەكی 85 تۆمار كران.

بەو بردنەوەیە شەیتانە سوورەكان كۆی خاڵەكانی بۆ 46 خاڵ بەرز كردەوە و لە ریزبەندی سێیەمی پرێمەرلیگ دێت.

لە دوای یارییەكە تین هاخ گوتی: بە دڵنیاییەوە ڕاشفۆرد یەکێکە لە باشترین هێرشبەرە گەورەکانی ئەوروپا، هەر لە یەکەم ساتەوەختەوە کە لێرە بووم باوەڕم بەوە هەبووە.

تین هاخ و ماركۆس راشفۆرد

راهێنەرەكەی شەیتانە سوورەكان گوتیشی: بەڕاستی زۆر دڵخۆش بووم بە كاركردن لەگەڵیدا، دەمتوانی زیاتر لە تواناكانی ئەو پێشكەش بكەم.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button