عێراقکوردستان

یارییەکانی خولی نایابی عێڕاق دواخرا

وا بڕیار بوو ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو 15/2/2023 گەڕی حەڤدەمی خولی نایابی عێڕاق بەڕێوە بچێت، بەڵام لێژنەی پێشبڕکێکان خولەکەی بۆ کاتێکی تر دواخست.

لێژنەی پێشبڕکێکان لە یەکێتی تۆپی پێی عێڕاق بڕیاریدا بە دواخستنی سەرجەم یارییەکانی گەڕی حەڤدەمی خولی نایابی عێڕاق بۆ ڕۆژی شەممە 18/2/2023 و ڕۆژی یەکشەممە 19/2/2023، یارییەکان لە دوو ڕۆژ ئەنجامدەدرێت  لە هەمان ئەوکاتەدا بەڕێوەدەچێت کە یەکێتی تۆپی پێی عێڕاق پێشووتر دیاری کردبوو گۆڕانکاری بە سەر کاتی خشتەی بەڕێوەچوونی یارییەکان نایەت، واتە ڕۆژی شەممە هەولێر و نەورۆز لە یاریگای فرانسۆهەریری کاتژمێر 4:15 ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە، لە هەمان ڕۆژ کاتژمێر2 یانەی دهۆک میوانداری یانەی نەفتی میسان دەکات، ڕۆژی یەکشەممە یانەی زاخۆ لە شاری بەغداد لە یاریگای  زەوڕا بەرامبەر یانەی تەڵەبە یاری دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button