جیهان

ئەو بڕە پارەیەی ریال مەدرید لە بەدەستهێنانی جامی جیهانی یانەكان دەستیدەكەوێت

یاریگا

ئەو بڕە پارەیەی كە ریال مەدرید لە بەدەستهێنانی جامی جیهانی یانەكان دەستیدەكەوێت.

ریال مەدریدی ئیسپانی رووبەڕووی هیلالی سعودی بوویەوە لە یاری كۆتایی جامی جیهانی یانەكان و یاریەكەشی بە ئەنجامی پێنج گۆڵ بەرامبەر سێ گۆڵ لێ بردەوە.

بەو بردنەوەیەش ژمارەی نازناوەكانی جامی جیهانی یانەكانی بۆ پێنج نازناو بەرزكردەوە و پێشتر لە ساڵەكانی 2014,2016,2017,2018 توانیویەتی نازناوەكە بباتەوە.

بە بردنەوەی ئەو نازناوە لە هیلال مەدرید بڕی پێنج ملیۆن دۆلار وەردەگرێت.

هەروەها هیلال بە بەدەستهێنانی پلەی دووەم توانی چوار ملیۆن دۆلار وەربگرێت و یانەی فلامینگۆی بەڕازیلیش بە بەدەستهێنانی پلەی سێیەم بڕی 2.5 ملیۆن دۆلار و ئەهلی چوارەمیش بڕی دوو ملیۆن دۆلار وەردەگرێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button