ئه‌وروپائیسپانیا

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی بارسێلۆنا بۆ یارییەكەیان بەرامبەر ڤیاڕیاڵ

یاریگا

چاڤی هێرناندێزی ئیسپانی و راهێنەری یانەی بارسێلۆنا لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی یانەكەی بۆ یارییەكەیان بەرامبەر ڤیاڕیاڵ بڵاوكردەوە.

وا بڕیارە سبەینێ یەكشەممە كاتژمێر 23:00 بە كاتی كوردستان ڤیاڕیاڵ لە یاریگای لا سیرامیكای تایبەت بە خۆی میوانداری بارسێلۆنا بكات، لە میانەی یارییەكانی گەڕی بیست و یەكەمی خولی ئیسپانیا.

بارسێلۆنا بە كۆكردنەوەی 53 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی خولی ئیسپانی دێت و ڤیاڕیاڵیش بە كۆكردنەوەی 31 خاڵ لە پلەی پێنجەم دێت.

لە یاری یەكەمی نێوان هەردوو یانە لە گەڕی دەیەمی لالیگا بارسێلۆنا توانی لە یاریگای سپۆتیفای كامپ نۆو بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێ وەڵام یارییەكەی لێ بباتەوە، گۆڵەكانیش لەلایەن رۆبەرت لیڤاندۆڤسكی دوو گۆڵ و ئانسۆ فاتی گۆڵێك تۆمار كران.

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی بارسێلۆنا:

شتیگن، ئاراوخۆ ، گاڤی ، پێدری، لیڤاندۆڤسكی ، فاتی ، فێران تۆرێس ،پینا، كریستینسن ، ئەلۆنسۆ ، ئەلبا ، كیسێ ، ڕۆبێرتۆ ، دی یۆنگ، رافینها ، كۆندی، گارسیا، بالدی ، پابلۆ تۆرێ ، تیناس ،ئالاركۆن.

بابەتی زیاتر

Back to top button