ئیسپانیائینگڵته‌رابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

کڵۆپ چەند مەرجێکی لە بەردەم ریال مەدرید داناوە

یاریگا –

ریال مەدرید بیر لە گرێبەستکردن لەگەڵ یۆرگن کڵۆپ، راهێنەری لیڤەرپوول دەکاتەوە.

رۆژنامەی ئێل ناسیۆنال بڵاویکردووەتەوە، ریال مەدرید پەیوەندی بە کڵۆپ ـەوە کردووە، بۆ ئەوەی لە هاوینی داهاتوو، ئەرکی مەشقی لۆس بلانکۆس لە ئەستۆ بگرێت.

لە راپۆرتەکە هاتووە، دەستەی بۆردی ریال مەدرید بە ئەنجامەکانی ئەم دواییەی یانەکەی پایتەخت دڵخۆش نین. لە دوا کۆبوونەوەیاندا باسیان لە دەستبەردار بوون لە کارلۆ ئانچیلۆتی کردووەتەوە، ئەگەر هیچ دەستکەوتێکی نەبێت.

لەلایەکی دیکەوە، لیڤەرپوول لە ژێر سەرپەرشتی یۆرگن کڵۆپ، یەکێک لە خراپترین وەرزەکانی پێشکەش کردووە، ئەمەش چارەنووسی لە ئانفێڵدرۆد خستووەتە مەترسییەوە.

رۆژنامەی ئێل ناسیۆنال لەبارەی مەرجەکانی یۆرگن کڵۆپ بۆ وەرگرتنی ئەرکی راهێنەراتی ریال مەدرید بڵاویکردووەتەوە، مەرجی یەکەمیان گواستنەوەی جود بێڵینگهامە و مەرجی دووەمیشیان، بەدەستهێنانی واژۆی کیلیان ئێمباپێیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button