خوله‌کانی دیکە

لیڤەرپوول چاوی لە بەرگریکارێکی هۆڵەندایە

یاریگا –

یانەی لیڤەرپوول خەریکی ئامادەکارییە بۆ بەهێزکردنی هێڵی بەرگری و دەیەوێت ئەستێرەیەکی خولی هۆڵەندا بگوازێتەوە ریزەکانی.

رۆژنامەی دەیلی مەیڵ بڵاویکردووەتەوە، لیڤەرپوول لە نزیکەوە چاودێری گاراد بروانسوەیت بەرگریکاری یانەی پی ئێس ڤی ئایندهۆڤن دەکات، لە ماوەی رابردوودا تیمی تایبەتیان بۆ چاودێریکردنی بەرگریکارەکە ناردووەتە هۆڵەندا.

برانسوەیت، یاریزانی ئێڤەرتۆنە بەڵام بە خواستن تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە یاری بۆ ئایندهۆڤن دەکات. یۆرگن کڵۆپ هەوڵی جدی بۆ گواستنەوەی بەرگریکارەکە دەدات، چونکە دەتوانێت لە شوێنی جیاوازی هێڵی بەرگریدا یاری بکات.

لە رۆژنامەکەدا هاتووە، برانسوەیت شارەزای شێوازی یاریکردنی بەریتانیایە، هەربۆیە لیڤەرپوول هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی چڕکردووەتەوە، چونکە پێشبینی دەکرێت، لە هاوینی داهاتوودا، رێدز گۆڕانکاری ریشەیی لە هێڵی بەرگریدا بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button