ئینگلتەرا

قەتەر ئامادەكاری دەكات بۆ كڕینی مانچێستەر یونایتد

یاریگا

راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان ئاشكرایانكرد كە كۆمەڵێك لە وەبەرهێنەرانی قەتەری ئامادەكاری دەكەن بۆ كڕینی یانەی مانچێستەر یونایتد لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوودا.

خێزانی گلەیزەرز كە خاوەنی ئێستای مانچێستەر یونایتدە پێشتر ئاشكرایانكرد كە دەست بە فرۆشتنی یانەكە دەكەن.

بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی ” دەیلی مەیڵ ” وەبەرهێنەرانی قەتەری پلانیان هەیە بە بڕە پارەیەكی زۆرەوە هەوڵی كڕینی مانچێستەر یونایتد بدەن.

هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە كە قەتەرییەكان دەیانەوێت بڕە پارەیەكی زۆر بخەنە بەردەست ئیریك تین هاخ راهێنەری شەیتانە سوورەكان بۆ بەهێزكرنی ریزەكانی یانەكە.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، تەمیم بن حەمەد ئەمیری قەتەر هاندەری یانەی مانچێستەر یونایتدە، هەروەها بەباشی ئاگاداری مێژووی یانەکەیە، هاوکات ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە بنەماڵەی شاهانە لە قەتەر ئۆفەرێکیان لە ساڵی 2011 بە بڕی یەك ملیار پاوەند پێشكەشكرد بۆ کڕینی یانەکە بەڵام لەلایەن گلەیزەرزەكانەوە رەتكرایەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button