ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیا

کارگێری ریال مەدرید داواکاریەکی راهێنەرەکەیان رەتکردووەتەوە

یاریگا
کارلۆ ئانچێلۆتی، راهێنەری ئیتاڵی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا، داوای گواستنەوەی کانسێلۆ بەرگریکاری پێشووی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی کردووە، بەڵام کارگێری یانەکەی داواکاری راهێنەرەکەیان رەتکردووەتەوە.

کەناڵی ABC ئیسپانی بڵاویکردەوە، بەرگریکارە پۆرتوگالیەکەی یانە ئینگلیزیەکە پێش ئەوەی پەیوەندی بە یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا بکات، خۆی پێشکەش شاهانەکان کردووە و راهێنەری یانەکەش یەکسەر بەرگریکارەکەی پەسەند کردووە و داوای لە یانەکەی کردووە بیگوازنەوە، بەڵام کارگێری مێرنگی داواکاری راهێنەرەکەیان رەتکردووە و ئاگاداریان کردووەتەوە، ئەوان لە بالی راستی بەرگری خاوەنی کارڤاخال و ڤاسکێز و توبیاسن، بۆیە پێویستیان بە یاریزانی دیکە نیە.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە دوای رەتکردنەوەی داواکاریەکەی، ئانچێلۆتی بە توڕەییەوە هۆشداری داوەتە کارگێری یانەکەی، ئەوان بەرپرسیار دەبن لە ئەنجامە خراپەکان.

بابەتی زیاتر

Back to top button