ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

فەرمی: ماکالێلێ وەکو بەرێوەبەری هونەری یاریزانە لاوەکانی چێڵسی دەست نیشانکرا

یاریگا
کلۆد ماکالێلێ، یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی فڕەنسا و یانەی چێڵسی وەکو بەرێوەبەرئ هونەری یاریزانە لاوەکانی یانەکەی پێشووی دەست نیشانکرا.

ماڵپەری فەرمی یانە لەندەنیەکە بڵاویکردەوە ناوەڕاستکاری پێشووی یانەکەیان وەکو بەرێوەبەری هونەری یاریزانە لاوەکان دەست نیشانکراوە و لەمەودوا سەرپەرشتی ئەو یاریزانانە و هەروەها ئەو یاریزانانەی بە شێوەی کاتی یانەکەیانیان جێهێشتووە و لە یانەکانی دیکە یاری دەکەن دەکات.

ماکالێلێ دوسی دەست نیشان کردنی لە پۆستە نوێیەکەیدا رایگەیاند خۆشحالم بەم پۆستە و هیوادارم بتوانم کاریگەرم لەسەر ئەو یاریزانانە هەبێت.

Back to top button