ئه‌مریکا

تۆم برەیدی گرێبەستێکی خەیاڵی لەگەڵ فۆکس واژۆکرد

تۆم برەیفی ئەفسانەی خولی رەگبی ئەمریکی بووە خاوەنی گرانبەهاترین گرێبەستی کاری شیکەرەوەی وەرزشی.

برەیدی بێ رکابەر بە باشترین یاریزانی مێژوویی ئێن ئێف ئێڵ (خولی رەگبی ئەمریکی) دادەنرێت و  پارساڵ بەیەکجاری وازی لە یاریکردن هێنا.

ئەمڕۆ راگەیەندرا ناوبراو گرێبەستێکی لەگەڵ گروپی فۆکس واژۆکردووە تاوەکو بۆ ماوەی ١٠ ساڵ کاری شیکەرەوەی یارییەکان لەو کەناڵە ئەنجام بدەیت. برەیدی بەرامبەر ئەو گرێبەستە ٣٧٥ ملیۆن دۆلار وەردەگرێت، بە ٣٧.٥ ملیۆن دۆلار بۆ هەر ساڵێک.

ریکۆردی پێشوو بە ناوی جۆ بەک و ترۆی ئەکمان بوو کە ساڵانە  نزیکەی ١٨ ملیۆن دۆلاریان لە کەناڵی ئی ئێس پی ئێن وەردەگرت.

بابەتی زیاتر

Back to top button