ئه‌وروپائینگلتەرا

وادەی ئەنجامدانی یاری كۆتایی جامی كاراباو كەپ

یاریگا-

وادەی ئەنجامدانی یاری كۆتایی جامی كاراباو كەپ لەنێوان هەردوو یانەی مانچێستەر یونایتد و نیوكاسڵ یونایتد.

مانچێستەر یونایتد بە ئەنجامی هەردوو یاری هاتن و چوون پێنج بە سفر لە نۆتینگهام فۆرێست ی بردەوە و خۆی گەیاندە یاری كۆتایی جامەكە.

هەروەها نیوكاسڵ یونایتد بە ئەنجامی هەردوو یاری هاتن و چوون سێ بە یەك لە ساوسهامبتن ی بردەوە و خۆی گەیاندە یاری كۆتایی.

وا بڕیارە یاریگای وێمبلی لە شاری لەندەن لە بەرواری 26ی ئەم مانگە میوانداری یاری كۆتایی جامی كاراباو كەپ لەنێوان هەردوو یانەی مانچێستەر یونایتد و نیوكاسڵ یونایتد بكات.

وەرزی ڕابردوو لیڤەرپوول توانی ببێتە پاڵەوانی جامی كاراباو كەپ دوای بردنەوەیان لە چێڵسی بە لێدانی یەكلاكەرەوە بە ئەنجامی 11-10.

بابەتی زیاتر

Back to top button