ئینگلتەرا

ئەنتۆنیۆ كۆنتی نەشتەرگەری بۆ كراوە

یاریگا-

یانەی تۆتێنهام هۆتسبێری ئینگلیزی ڕایگەیاند ئەنتۆنیۆ كۆنتی ڕاهێنەری ئیتاڵی یانەكەیان بەهۆی هەستكردن بە ئازار لە سكیدا نەشتەرگەری بۆ ئەنجام دراوە.

وا بڕیارە رۆژی یەكشەممە كاتژمێر 19:30 بە كاتی كوردستان تۆتێنهام لە یاریگای خۆیدا میوانداری مانچێستەر سیتی بكات، لە میانەی یارییەكانی هەفتەی بیست و دووەمی خولی ئینگلیزیدا.

هەژماری فەرمی سپێرز لە تۆڕی كۆمەڵایەتی توویتەر ڕایگەیاند، ئەنتۆنیۆ كۆنتی لەم دواییانەدا ئازارێكی زۆری هەبووە لە سكیدا و ئەمڕۆ نەشتەرگەری بۆ كراوە و دوای ماوەیەك دەگەڕێتەوە و هیوای باشبوونەوەی بۆ دەخوازین.

چاوەڕوان دەكرێت بۆ یارییەكەی رۆژی یەكشەممە كۆنتی لەگەڵ یانەكەی نەتوانێت ئامادە بێت.

تۆتێنهام بە كۆكردنەوەی 36 خاڵ لە ڕیزبەندی پێنجەمی خولی ئینگلیزیدا دێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button