ئاسیائیسپانیا

وەبەرهێنێکی سعوودیی یانەیەکی ئیسپانیی کڕی

یاریگا- ڕاپۆرتە هەواڵییەکان بڵاویان کردەوە تورکی ئال شێخ، سەرۆکی پێشووتری یانەی پیرامێدزی میسڕی، گەشتووەتە ڕێککەوتنی کۆتایی بۆ کڕینی یانەی ئالمیریای ئیسپانیی.

ڕۆژنامەی لا ڤۆز دی ئالمیریای ئیسپانیی بڵاوی کردەوە کە ئەمڕۆ هەینی واژۆی کۆتایی ڕێککەوتنەکە ئەنجام دراوە و ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو یانە نوێیەکەی پێ دەستپێردرێت.

بەپێی زانیارییەکان، ئال شێخ نزیکەی 20 ملیۆن یۆرۆی داوە و لەگەڵ ئافۆنسۆ گارسیای سەرۆکی ئالمیریا هەموو بابەتە یاساییەکانیان یەکلایی کردۆتەوە و تەنها ڕاگەیاندنی فەرمیی ماوە.

یانەی ئەلمیریا لە ئێستادا لە خولی پلە دووی ئیسپانیادایە، چەند جارێکیش خۆی گەیاندۆتە پلە نایابی یانەکانی ئیسپانیا، ناسراو بە لالیگا.

بابەتی زیاتر

Back to top button