ئینگڵته‌راگرنگترین

کریستیان ئێریکسن بۆ ماوەی درێژ دووردەکەوێتەوە

یاریگا-مانچستەریونایتد هەواڵێکی ناخۆشی گەیاندە هاندەرانی یانەکەی و  کریستیان ئێریکسن لانیکەم سێ مانگ دووردەکەوێتەوە.

ئەستێرە دانیمارکییەکە بووەتە یاریزانی گرنگی پێکهاتەی سەرەکی یونایتد، لە یاری جامی ئینگلەرا بەرامبەر ریدینگ. تێیدا ئاندی کارۆڵی هێرشبەری پێشووی لیڤەرپوول بە توندی لەو یاریزانەی دا و دواتر خۆیشی لە یارییەکە کرایە دەرەوە.

پێکانەکەی ئێریکسن لە پاژنەی پێیدایە و بەگوێرەی دەیلی مەیل، چاوەڕواندەکرێت لە کۆتایی مانگی چوار دا بگەڕێتەوە یاریکردن.

پێناچێت یونایتد کاتی ئەوەی هەبێت یاریزانێک بۆ جێگرتنەوەی بگوازێتەوە بەهۆی داخستنی دەرگای گواستنەوەی زستانە لە درەنگانی ئەمشەودا.

بابەتی زیاتر

Back to top button