Video Goalئینگڵته‌رابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئارسیناڵ و چێڵسی لەسەر گواستنەوەی جۆرجینیۆ رێککەوتن

لە کۆتاییدا میکێل ئارتێتا توانی جۆرجینیۆ رازی بکات

یاریگا- بەشێوەیەکی فەرمی هەردوو یانەی ئارسیناڵ و چێڵسی لەندەنی لەسەر گواستنەوەی جۆرجینیۆی تەمەن 31 ساڵان رێککەوتن، پاش کەمێکی دیکەش پشکنینی پزیشکی بۆ ئەنجامدەدرێت.

ناوەڕاستکارە ئیتاڵییەکە بۆ ماوەی ساڵێک، بەبڕی 12 ملیۆن پاوەند پەیوەندی بە یانەی ئارسیناڵ دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا گەنەرز بژاردەی ئەوەی لەبەردەستدا دەبێت، کە گرێبستەکە بۆ ساڵێکی دیکەش نوێبکاتەوە لە ئەگەری پێشکەشکردنی ئاستێکی باش لەلایەن ناوبراو لەگەڵیاندا.

ئەم گرێبەستە لەناکاوەی ئارسیناڵیش پاش ئەوە دێت یانەکە هەوڵێکی زۆریدا تا یاریزانی یانەی بڕایتۆن موسێس کایسیدۆ بگوازێتەوە ریزەکانی، خودی میکێل ئارتێتا هەوڵی زۆری بۆ گواستنەوەیدا، دوا ئۆفەری گەیشتبووە 75 ملیۆن پاوەند، بەڵام رەتکرایەوە و دەستەی کارگێڕی برایتۆن بڕیاریانداوە رێگە بە گواستنەوەی موسێس کایسیدۆ بۆ ئارسیناڵ نەدەن تا هاوینی دهاتوو، ئەمەش وایکرد یانەکە بەزووی شوێنگرەوەیەک بۆ گرێبەستە سەرنەکەوتووەکەی کایسیدۆ بدۆزێتەوە.

جۆرجینیۆ لە هاوینی ساڵی 2018 بەبڕی 57 ملیۆن پاوەند لە یانەی ناپۆلی ئیتاڵیەوە گواسترایەوە بۆ یانەی چێڵسی ئینگلیزی، لەگەڵ یانەکەی شاری لەندەنیش بەشداری لە 213 یاری فەرمیدا کردووە و 23 گۆڵیشی تۆمارکردووە.

جیا لەوەش توانی لەگەڵ بلوز کۆمەڵێک ناسناوی گرینگ بەدەست بهێنێت وەک ناسناوی چامپیۆنزلیگ و یۆرۆپالیگ و جامی سوپەری ئەوروپا و جامی جیهانی یانەکان، لەڕووی خەڵاتی تاکە کەسیش توانی لە ساڵی 2021 خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەوروپا بەدەست بهێنێت.

بەڵام دوایین وەرزی جۆرجی لەگەڵ چێڵسیدا باش نەگوزەرا، بەجۆرێک لە کۆی 18 یاری پرێمەرلیگ تەنیا بەشداربووە لە تۆمارکردنی 2 گۆڵدا، کە خاوەنی 2 گۆڵە و نەیتوانیوە هیچ گۆڵێکیش بۆ هاوڕێکانی درووست بکات، وە لەو 18 یارییەشدا 4 جار کارتی زەردی بەڕوودا بەرزکراوەتەوە، دابەزینی ئاستی بەمشێوە بەرچاوە هۆکاربوو بۆ ئەوەی بلوز ئاسانتر دەستبەرداری ببێت.

لەلایەکی دیکەش ڕاهێنەری یانەی ئارسیناڵ میکێل ئارتێتا یەکێکە لەو کەسانەی سەرسامە بە ئاستی ئەم یاریزانە و هیوای وایە بیکات بە یەکێک لە چەکە بەهێزەکانی بۆ تۆکمەترکردنی پێگەکەیان لە پێشەنگی پرێمەرلیگ، تا بتوانن جارێکی دیکە ناسناوەکە بە هاندەرانیان شادبکەنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button