ئیتاڵیا
گەورەترین شکست بۆ میلان لە ٢٦ ساڵی رابردوو!

یاریگا-بۆ یەکەمجار لە کۆتا ٢٦ ساڵدا ئەیسی میلان لە خاکی خۆیدا پێنج گۆڵی لێ تۆمارکرا.
ئێوارەی ئەمڕۆ، یانەی ساسۆلۆو لەناو سان سیرۆ بە ئەجانی ٥-٢ شکستی بە ئەیسی میلان هێنا ئەوەش چوارەم یاری دوای یەکی یانەکە بوو بێ بردنەوە و دووهەم یاری دوای یەک بوو، چوار گۆڵ و زیاتری لێ تۆماربکرێت.
لەدوای جامی جیهانییەوە، لەگەڵ دەستپێکردنەوەی خولەکان میلان ئاستێکی باش نیشان نادات، بەرامبەر رۆما و لێچی بەرامبەربوو، پاشانیش بەرامبەر لازیۆ و ساسۆلۆ تووشی دوو شكستی گەورە هات.
بەگوێرەی داتاکانی ئۆپتا، کۆتا جار میلان لە خاکی خۆیدا پێنج گۆڵی لێ بکرێت بەرامبەر یۆڤی بوو لە ساڵی ١٩٩٧ کاتێک ١-٦ دۆڕان.
میلان جامی سوپەری ئیتاڵیاشی بەرامبەر ئینتەر لەدەستدا و لە کۆتا چوار ساڵدا یەکەمجارە سێ یاری دوای یەک لەسەرجەم پاڵەوانێتییەکان تووشی دۆڕان بێت.