ئه‌مریکاکۆپا ئەمریکا

کوپا ئەمریکای 2024 لە ئەمریکا دەکرێت

یاریگا
بڕیارە کوپا ئەمریکای داهاتوو کە ساڵی 2024 بەڕێوەدەچێت، لە وڵاتی ئەمریکا بە بەشداری 16 هەڵبژاردە بکرێت.

فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئەمریکای باکوور و باشوور گەیشتنە رێکەوتن، لەسەر ئەوەی کوپا ئەمریکای 2024 لە ئەمریکا بکرێت. ئەم پاڵەوانتیە بۆ جاری دووەم لە ئەمریکا دەکرێت، جاری یەکەم ساڵی 2016 بوو و هەڵبژاردەی چیلی ناسناوەکەی بردەوە.

لە پاڵەوانتیەکەی ساڵی 2024 هەڵبژاردە بەشداربووەکانی ئەمریکای باشوور 10 هەڵبژاردە دەبێت، لەگەڵ شەش هەڵبژاردە لە ئەمریکای باکوور.

Back to top button